له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٧٣٣ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور به ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاند، ٤٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٤٨١ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش تۆمار كراون.
كیانوش جیهانپور تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌م جۆره تاكو ئێستا، شه‌ش هه‌زار و ٧٣٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١٠ هه‌زار و ٧٦٧ كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون كه ره‌وشی ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٧١٣ كه‌سیان باش نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا، ٨٨ هه‌زار و ٣٥٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیشدا تاكو ئێستا پشكنین بۆ ٦١٥ هه‌زار و ٤٧٧ كه‌س ئه‌نجام دراوه.
كیانوش جیهانپور به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له ئێران كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه له زۆربوونی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان له تاران و پارێزگای خوزستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.