تەندروستی دھۆك راگهیاند: ھیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا نەماون.
ئهمرۆ سێ شهممه حەمزە رەزیكی، بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆك رایگەیاندووه، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 19 حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆماركرابوون ئەوانیش ھەموویان چاكبوونەتەوە و ئێستا ھیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا نەماون.
ئاماژهی بهوهشكرد تا ئێستا،11 ھەزار و 471 پشكنین لە سنووری پارێزگای دھۆك بۆ گومانلێكراوان و ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵات ھاتوونەتەوە ئەنجامدراون.
رەزیكی گوتیشی: لەو پشكنینانە 19 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون. ئەوانیش لە دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای دھۆك، ئێستا چاكبوونەتەوە بریاردراوه بگهرێنهوه ماڵهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.