فازڵ میرانی به یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌تی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی ئاكرێ یان كرد.
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌سه‌ر ره‌وشی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و گه‌یاندنی سوپاس سه‌ركردایه‌تی سیاسیی له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری قه‌زاكانی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش به هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی لقی نۆی كرد و له لایه‌ن سه‌باح به‌یتوڵڵا به‌رپرسی لقی نۆ و كارگێرانی لق و قایمقامی قه‌زای ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و به‌پرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دیداره‌كه باس له دوایین ره‌وشی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی قایمقامه‌كانی قه‌زاكانی به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ كرا بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان له په‌تاكه گرتبوویانه‌به‌ر.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا فازڵ میرانی سكرتێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له عێراق خۆپیشاندان بۆته شتێكی ئاسایی وه خۆپیشاندان ئه‌گه‌ر سلمی بێت دیارده‌یه‌كی خراپ نییه، داواكاری خه‌ڵكین له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، به‌ڵام به مه‌رجێك خۆپیشاندانێكی سلمی بێت.
میرانی گوتی: به بڕوای من ئه‌م حكوومه‌ته نوێی عێراق جیاوازیه‌كی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانان.
فازڵ میرانی گوتیشی: له هه‌موو جیهان ئۆپۆزسیۆن و حكومڕان شتێكی پێكه‌وه له نێوانیاندا هه‌یه، له‌م رۆژانه مامۆستا عه‌لی باپیر لێدوانێكی جوانیدا له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان گوتی: ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، به‌ڵام دژی حكوومه‌ت نین ئێمه به‌رگری له حكوومه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین، به باش ده‌ڵێن باش به خراپیش ده‌ڵێین خراپ، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕان و ئۆپۆزسیۆن زۆرن، ئێمه هه‌موومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین ده‌بێت پارێزگاری له‌م وڵاته بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.