ئەمە بۆ چهندهمین جاره گوندی بێرکم لەدەڤەری سیدەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.
درهنگانی شهو و کاتژمێر یهكی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیا بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە گوندی بێرکمیان له دهڤهری سیدهكان بۆردومان کرد، بهڵام تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانە نەزاندراون.
هاوکات لەمڕۆ بەیانیەوە تائێستاش فڕۆکەیەکی چاودێری بەسەر شاروچکەی سیدەکان و گوند و ئاوایەکانی ناوچەکە دادەسوڕێتەوە.
شایهنی باسه ئەمە بۆ چهندهمین جاره گوندی بێرکم لەدەڤەری سیدەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.
لەماوەی ڕابردوو لەئەنجامی بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای توركیا دانیشتوانی گوندی بێركم ئاوارەبون و زیانی زۆریش بە ڕێگاوبان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی وخانوو و ماڵی هاولاتیان گەیشت.
بۆردومانی سوپای تورکیا بەهۆی هەبوونی بنکەو بارەگانی پەکەکە لەناوچەکە بەردەوامی هەیە، لەئێستاشدا کە وەرزی بەهاره و دەستپێکی کاری کشتوکاڵی و کۆچی ڕەوەندەکانه بەرەو کوێستانەکان، بەردەوامی بۆردومانەکان لەو شوێنانە، مەترسی زیاتریان بۆسەر هاولاتیان وڕەوەندو جوتیارو گوندنشینان هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.