وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 95 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 95 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە لەم 24 کاتژمێرەدا 113 کەسی دیکە ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەوە بەوەش کۆی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 1903 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.