شه‌وی رابردوو چوار هاووڵاتی خانەقین لە دوو رووداوی جیاوازدا شه‌هید بوو، ئەوەش لە ئەنجامی هێرشی ژمارەیەك چەكدار بۆ سەر دوو گوندی قەزای خانەقین.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی ته‌فره‌قه‌ی سه‌ر به خانه‌قین و ژن و پیاوێكیان شه‌هید كرد كه هاوسه‌ری یه‌كترن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌لار رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش دوای شه‌هیدكردنی دایك و باوكی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵیان ڕفاندووه كه دواتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رزگار كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش ته‌رمی دوو جووتیاری كوردی كاكه‌یی كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه شه‌هید كرابوون له گوندێكی سه‌ر به خانه‌قین دۆزرایه‌وه.
لەو هێرشەدا چەكدارەكان ئاگریان لە دەغڵ و دانی جوتیاران بەردا و بەهۆیەوە دوو تراكتۆریش سوتان.
تەرمی دوو جوتیار دوێنێ دووشەممە لە خانەقین دۆزرانەوە، دوای ئەوەی درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشكرایە سەریان و رفێنران. لەگەڵ سوتاندنی بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان و ئامێرە كشتوكاڵییەكانیان.
شایه‌نی باسه به‌هاوكاری گرووپێكی كوردی و راده‌ستكردنی ئه‌م ناوچانه به چه‌كداره ملیشیا شیعه‌كان به‌هۆی دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی هێزه عێراقییه‌كان توانای به‌رگریان نییه، هێرشی تیرۆریستانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چڕتر بووه‌ته‌وه.
پێشووتریش به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.