سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهبۆنهی ساڵڕۆژی دامهزراندنی بنكهی لالش، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه رایگهیاند: بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی.
بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی بنکەکە و گشت خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم ، هیوادارام لە کار وچالاکی خۆیاندا هەمیشە سەرکەوتووبن.
بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی . دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/12
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.