کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشداری لە بەربانگ کردنەوەی لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینیدا کرد.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کونسوڵی گشتی ستیڤ فەیگن لە رێگای ئینتەرنێتەوە بەشداری لە بەربانگکردنەوەیەک لەگەڵ مەلا عبدالغفار خورشید کرد.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە بەردەوامین لە ھیواخواستنی رەمەزانێکی پیرۆز و ئاشتییانە بۆ ھەموو موسوڵمانان لە ھەرێمی کوردستان و سەرانسەری جیھاندا.
دهشڵێت: ئێمە دەزانین لە بارودۆخی ئاساییدا ماڵەکان و مزگەوتەکان و ناوەندەکان لە کۆمەڵگاکاندا پێشوازی لە ھاورێ و دراوسێی باوەڕە جیاوازەکان دەکەن بۆ یەکگرتن لە ژێر سێبەری یەک ماڵدا و بۆ دووپاتکردنەوە لە بەھا ھاوبەشە ئەمەریکییەکانمان وەکو لەخۆگرتن و چاکەکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.