سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پارتی هیچ گروپی نییه ئێمه یه‌ك گرووپین، ئێمه یه‌ك پارتین، ئێمه یه‌ك سه‌رۆكمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سنوری قه‌زای ئاكرێی كرد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه نیو سه‌ده‌یه پارتی بۆ بزاڤی نه‌توایه‌تی دروست بووه، ناحه‌زانی پارتی و منافه‌سه‌كانی پارتی هه‌ندێك جار وڵاتانی دووژمن هه‌وڵیانداوه كه درزێك له‌نێو پارتی دروست بكه‌ن، پارتی هیچ باڵ و گروپێكی نییه و هه‌موومان یه‌كین و ته‌نیا یه‌ك سه‌رۆكیشمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه.
فازڵ میرانی راشیگه‌یاند كه كه‌س له ئێمه هیچ باڵێكی نییه و ئه‌گه‌ر باڵێكمان هه‌بایه وه‌ك خه‌ڵكێكی دیكه ده‌فڕین، ئێمه له نێو پارتی یه‌كین و ئێمه یه‌ك به‌رنامه‌مان هه‌یه و یه‌ك ستراتیژمان هه‌یه، خه‌ڵكیش ئازاده بۆخۆی چی ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه په‌ندێكی كوردی هه‌یه كه له دز وایه هه‌موو كه‌س دزه.
میرانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه هه‌موو حزبه‌كان باڵیان نییه، به‌ڵام حزبیش هه‌یه كه باڵی هه‌یه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه خراپ نییه وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یه‌وێ، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری سەرۆکی پارتی و د. بەرهەم وەکو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بێ گومان کاریگەریان لەسەر پارتەکانیان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.