وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمرۆ سێ شهممه 12ی ئایاری 2020 ڕاگەیاندراوی ژمارە (78) كه تایبهته به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردهوه.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٤٤٦) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٦) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٢٧) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٥٠٠) لە دهۆك، (٢) لە ڕاپەرین. وە (٩٣٩٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٥٦) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٧٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٩٣) هەولێر، (٣٣٩) سلێمانی، (٢١٧) دهۆك، (٢٦) هەلەبجە، (١)ڕاپەڕین، (٢) سۆران دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٥٠٠٢) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.