Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 05:42

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژماره‌یه‌ک بریاری ده‌رکرد

بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆبووەوە
کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە و ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی دۆخی دارایی وڵات و كێشەكانی بەردەم كابینەكە دەركرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لە میانی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا دووپاتی كردەوە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادات بە دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەران.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەت، ژمارەیەک بڕیاری دەرکران، لەوانەش کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پەیکەری ئیداری دامەزراوەکانی دەوڵەت .

هەروەها دووبارە هەموارکردنەوەی ئەو یاسانەی پەیوەندییان بە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە، لەگەڵ باشترکردنی رۆڵی دامەزراوە تایبەتمەندەکانی وەک دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی بۆ چاودێریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پلاندانانی راسپارد بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی حكومەت و دانانی میكانیزمێكی نوێ سەبارەت بە ئەو پرۆژانەی لەرێی كەمكردنەوەوە ئەنجام دەدرێن.

حكومەتی عێراق بڕیاریشیدا پەلە بكات لە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020، كە بەهۆی درەنگكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، زۆر لە وادەی خۆیدا دواكەوتووە.

لە سەردەمی حكوومەتی پێشووشدا سەدان خۆپیشاندەر كوژرابوون، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند كە دووپات لەسەر پاراستنی مافی خۆپیشاندان دەكەنەوە و ڕێگەش بە هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر خۆپیشاندەران نادەن.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.