وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا كرێی خوێندن بۆ هەموو خوێندنگە و پەیمانگە ناحكومییەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن بەرێژەی 10% دابشكێنێت.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی هەرێمی كوردستان هاتووه، پارەی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگەكانی ئادار، نیسان و ئایار لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن وەرناگیرێت، ئەو بڕیارانەش لە بەرژەوەندی گشتی و رەچاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان دراوە.
وەزارەتی پەروەردە دهڵێت بڕیارەکە ئەو قوتابییانە ناگرێتەوە کە بەخێوکارانیان خاوەنی پلەی باڵا و تایبەتن لە کەرتی حکومی (مەدەنی و سەربازی) چ دایک بێت یان باوک.
له راگهیهندراوهكه هاتووە، هەموو قوتابخانە و پەیمانگەکان پێویستە پابەندبن بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەکانیان بۆ خەرج بکەن وەک ئەوەی لە گرێبەستەکاندا هاتووە، بەپێچەوانەوە ساڵی داهاتوو مافی وەرگرتنی قوتابییان نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.