ئەمڕۆ سێشەممە پزیشكێكی كورد لە ستۆكهۆڵم بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا، لە ناوەندی نەخۆشەوانیی بلاکێبەری شاری ستۆکهۆڵم کاری دەکرد.
ئەمرو رێکەووتی 12-05-2020 دکتر ڕێبەر زەندی، پزیشکی ناسراوی کورد لە ستۆکهۆڵم کە نزیکەی دوو مانگ بوو بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی نویی کۆرۆنا کۆڤیدـ١٩ لە نەخۆشخانەی vårdcentral blackeberg ستۆکهۆڵم ماوهی چهند رۆژێكه لە ژێر چاوەدێریی چڕدا بوو، دوای نیوهرۆی ئهمرۆ کۆچی دوایی کرد.
دكتۆر ڕێبەری تەمەن 62 ساڵە خەڵکی شاری ههولێره و لە ناوەندی نەخۆشەوانیی بلاکێبەری شاری ستۆکهۆڵم کاری دەکرد و هەر لەو نەخۆشانەیە تووشی ئەم ڤایرووسە بووە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا لە سوید بە هۆی پەتایی کۆرۆنا دوو پرستار لە نەخوشخانەکانی ستۆکهۆڵم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببون و گیانیان له دەست دایە و هەروەها ئەمرۆش لهگەڵ دكتۆر رێبەر دكتۆرێكی دیكهش به ههمان ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لدەست داوە بە ناوەی دكتۆر پەرویز واتە دوو دكتۆر و دوو پەرستار گیانیان لهدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.