Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:28

ساسان عەونی: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر لە رسوماتی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ دەبەخشرێن

خانووی زێدەڕۆ لە شار و شارۆچكەكان بە نرخێكی رەمزی تاپۆ دەكرێت
کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو خانووانەی لەپێش مانگی ئاداری 2018وە بەشێوەی زێدەڕۆ لە شار و شارۆچكەكان دروستكراون، بە نرخێكی رەمزی تاپۆ دەكات و كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەروەها كەمئەندامانی سەنگەر لە رسوماتی تاپۆكردنی خانووەكانیان دەبەخشرێن.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تاپۆكردنی سەرجەم ئەو خانووانەی داوە كە لەپێش مانگی ئاداری 2018 بەشێوەی زێدەڕۆ دروستكراون و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە پێكهێنراوە.

دەربارەی رسوماتی تاپۆكردنی خانووی كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەروەها كەمئەندامانی سەنگەر، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاند: كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان، ئەنفالكراوان، كەمئەندامانی سەنگەر حوكمە داراییەكان نایانگرێتەوە و لە رسوماتی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانیان دەبەخشرێن.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.