تاوهكو ئەمڕۆ زۆرترين ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بە ٧٢ هەزار و ٧٦٧ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە.
گیانلهدهستدان بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لهسهرانسهری جیهاندا، ٢٩٠ ههزاری تێپهڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژمارهی ئەو كەسانەى كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بۆ ٢٩٠ هەزار و ٣٥٧ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٣٠٩ هەزار و ٨٤ کەس.
تاوهكو ئەمڕۆ زۆرترين ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بە ٧٢ هەزار و ٧٦٧ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لەدوای ئەمريكا، لە بەريتانيا ٣٢ هەزار و ٦٩٢، لە ئيتاڵيا ٣٠ هەزار و ٩١١، لە ئيسپانيا ٢٦ هەزار و ٩٢٠، لە فەڕەنسا ٢٦ هەزار و ٦٤٣، لە بەڕازيل ١١ هەزار و ٩٨٠، لە بەلجيكا هەشت هەزار و ٧٦١، لە ئەڵمانيا حەوت هەزار و ٦٧٦، لە ئێران شەش هەزار و ٧٣٣، لە هۆڵەندا پێنج هەزار و ٥١٠، لە كەنەدا چوار هەزار و ٦٣٣ و لە چين چوار هەزار و ٦٣٣ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيانلەدەستداوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە هەزار حاڵەتى گيانلەدەستدان بە COVID-19 زياتريان تێدا تۆماركراوە: "توركيا (سێ هەزار و ٨٩٤)، مەكسيك (سێ هەزار و ٥٧٣)، سويد (سێ هەزار و ٣١٣)، هيندستان (دوو هەزار و ٤٠٨)، ئيكوادۆر (دوو هەزار و ٣٢٧)، رووسيا (دوو هەزار و ١١٦)، پيرۆ (هەزار و ٩٦١)، سويسرا (هەزار و ٨٦٧)، ئيرلەندا (هەزار و ٤٨٨)، پورتوگال (هەزار و ١٦٣)، ئەندۆنيزيا (هەزار و حەوت) و رۆمانيا (هەزار و دوو)".
پهتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كانوونی یهكهمی ٢٠١٩ له شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا و پاشان بۆ نزیكهی ٢٠٠ وڵات تەشەنەى كرد و بووه پهتایهكی جیهانیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.