شه‌وی رابردوو روداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری له هەولێر روویدا و ئۆتۆمبیلێك دوای ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا دوو کەسی كوشت.
له‌سه‌ر ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌ى هه‌ولێر فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مەتری لە نزیک شوێنی ترافیك لایتی عەینكاوه‌ی پێشوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندكرۆز كه كه‌سێكی گه‌نج لێی ده‌خوڕی و كۆمه‌لیك گه‌نجی دیکەی لەگەڵدا بووە، بە خێراییەکی زۆر کە بە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مەزەندە دەکرێت، خۆی كیشاوە به دوو كه‌سی پیاده كه ده‌په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كه و هه‌ردووکیانی پارچه پارچه‌كردووە.
وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، دوای كاره‌ساته‌كه ئۆتۆمبێله‌كه نه‌وه‌ستاوە و رایکردووە، دواتریش خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا و زیانی ماددیشی بە هەرسێكیان گه‌یاندووه.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌وكاته‌ی له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه‌دا بوون، باوكی شۆفێره‌كه، كوڕه‌كه‌ی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.