کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا و له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردووش‌دا ئه‌مه پێنجه‌م كۆڵبه‌ره كه به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كوژرێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه كه هێزە ئه‌منییه‌كانی ناو پایه‌گای بەردەپان له شاری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
له‌باره‌ی ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە، رێكخراوی ناوبراو ئاشكرایكردوه كه كۆڵبه‌ره‌كه ناوی كامه‌ران مه‌ولانیاییه و ته‌مه‌نی کە 32 ساڵه و خەڵکی گوندی گەولان بووه، ناوبراو خێزانداره و باوکی کچێکی پێنج ساڵانە.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەر لە سنووەکانی سەردەشت و بانە کوژراون کە چوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و یه‌كێكی دیكه‌شیان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لەدەستداوە.ب
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.