Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 05:23

سلێمانی.. بڕیک پەتاتە لە ناودەبرێت

بەهۆی چەكەرە و دوبارە سەوز بونەوەی
کوردستان TV
100%


بەهۆی چەكەرە و دوبارە سەوز بونەوەی، لیژنەكانی قائیمقامیەت‌ دەست بەسەر بڕێك پەتاتەدا دەگرن‌ و پسپۆرانی بواری خۆراكیش هۆشیاری دەربارەی نەخواردنی ئەو جۆرە پەتاتە بە هاووڵاتیان دەدەن.

هاوڕێ قادر سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی چەكەرە كردن و دوبارە سەوز بونەوەی، لیژنەكە‌ لە كۆگایەكی كارگەیەكی دروستكردنی جپسی پەتاتە دەستی بەسەر بڕی (250) كیلۆگرام پەتاتەدا گرتووە.

وتیشی: خاوەنی شوێنەكە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی كارگەكەی بووە، بەڵام ئەو بڕە پەتاتەی لەناونەبرد و بەنیاز بووە بەكاریبهێنێت بۆ دروستكردنی جپس.

ئاماژەی بەوەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر پەتاتەكەدا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی رێنماییەكانی پسپۆڕانی بواری خۆراك خواردن و بەكارهێنانی ئەو جۆرە پەتاتەی چەكەرەی كردبێت نابێت بخورێت لەوبارەیەوە لەشكر حەمید، ئەندازیازیاری خۆراك و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو پەتاتانەی چەكەرەیان كردوه یان سەوزبونەتەوە‌ یان نەرم بووە یاخود لەزەویدا زۆر ماوەتەوه، شیاوی خواردن و رواندنەوە نیە و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی: بەهۆی شێواز و ماوەی عەمباركردن و بەكارهێنانی ماددە قڕكەرەكان، مادەكانی (سۆلانین) و (ئەلفا كانونین) دروست دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی كارلێكی كیمیایی و سەوز بونەوە و چەكەرەكردن و گۆڕینی كاربۆهیدات بۆ شەكرەكان، لەشی مرۆڤ توشی ژەهراوی بوون دەكات.

رونیكردوەتەوە:  پەتاتە نابێت لە شەش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت لەبەر ئەوەی پلەی گەرما و شێ‌ زیانی پێدەگەیەنێت و جۆرە ماددەی (دایۆكسین) و (سلیكات) دروست دەكات كە مادەی ژەهرییە و زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیه.

لەشكر حەمید، هۆشیای بەهاوڵاتیان دەدات لە نەخواردنی پەتاتەی  ‌چەكەرەكردو دەڵێت: پێویستە ئەگەر پەتاتە چەكەرەی كرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێك نەخورێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.