به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی دوا واده‌ی لێخۆشبوو‌ن له سزای دارایی بۆ كه ئه‌و كه‌سانه دیاریكرد كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و راگرتنی ده‌وامه‌وه نه‌یانتوانیوه مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی 5ى 2020، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاند ، ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه كه‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ی سزاوه، تا رێكه‌وتی 1ی 6ی 2020 هیچ سزایه‌كی دارایی نایانگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.