Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:17

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە

لەكاتی دەستگیركردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بوبۆوەو تەقەی كردبوو
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند بنكەیەكی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .


پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار ، شەوی 10ی5ی 2020 كاتژمێر 7:30 خولەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیركردنی هەبووەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا ڕوبەڕوی هێزەكانی پۆلیس بوبۆوەو تەقەی كردبوو .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تۆمەتبار (ه ، م ، ع ) لەدایكبووی 1992 ی دانیشتوی شاری سلێمانی ، كە لەچەند بنكەیەك داواكراوە و پێشتریش تەقەی لە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد كردبوو لەكاتی چونیان بۆ دەستگیركردنی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی (405- 31 ، 229 و 430 ) كە بریندار كردن و سەرانەوەرگرتن و هەرەشەكردنە لە هاوڵاتیان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.