Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:19

سلێمانى ... چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەپارێزرێت

ئاگربڕ لە نێوان دارەكانی چیای ئەزمڕوگۆیژە دروست دەكرێت
کوردستان TV
100%

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕوگۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن و دەشڵێت: هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .


 له‌راگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى قه‌زای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە (13 ئایاری 2020) لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبونی ونوێنەران و بەرپرسانی فەرمانگە پەیەندیدارەكان كۆبەنەوە، بۆگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا قائمقامی سلێمانی رایگەیاندووه‌  بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕوگۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن، لەئێستاوە بەدانانی بەرنامەی تۆكمە بۆ پاراستنی"چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان دادەنیێن و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیشی راسپیارد لەم رووەوە هەنگاوی پێویستی پێشوەختە و بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئامادە بكەن.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ لە نزیكترین كاتدا تیمەكان دەستبەكاردەبن و لەسەرەتاش ئاگربڕ له‌ چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكرێت.


قائیمقامی سلێمانی لەئەگەری ئاگركردنەوەی بەئەنقەست هۆشیاری دەدات و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیتانەی كە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێكی پۆلیسی دارستان و بنكەیەكی ئاگركوژینەوە لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەكرێت كە ئەركیان پارێزگاری كردن دەبێت لە چیاكەو رێگری كردن لە مەترسی ئاگر كەوتنەوە، هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاكە .
قائیمقامی سلێمانی داوا لەڕاگەیاندنەكان دەكات ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لەهۆشاركردنەوەی هاوڵاتیان لەپاراستنی دارستان و پوش و پاوانی چیاكانی كوردستان تا بەهەموومان پارێزگاری لەو سروشتى ولاته‌كه‌مان بكه‌ین.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.