وهزارهتى شارهوانى و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی گوندی سێبەردان لە شاری هەولێر بە دوو بڕگەی سەرەكی كەوتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە بە قیڕتاوكردن و شۆستە و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكان.
راشیدهگهیهنن ، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی گوندی سێبەردان لەسەر گوژمەكەی لەسەر داهاتی %15ی شارەوانییەكانە و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێیی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.
شارهوانى ئاماژه بهوهش دهكات كه پڕۆژەكە لە دوو بڕگەی سەرەكی پێكهاتووە، بڕگەی یەكەم 7250 مەتر دووجا كۆنكرێتكردن و بڕگەی دووەمیش شۆستەكردنە بە درێژیی 23300 مەتر و گوژمەكەشی لەسەر داهاتی شارەوانییەكان دابینكراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا كۆتایی دێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.