وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ رێكەوتی 13/5/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ لێژنەی باڵای چاكسازیی لەوەزارەت و لێژنەی چاكسازیی كارەبا لە پارێزگاكان كۆبووەوە ، لەو كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون وەزیری كارەبا جەختی لەسەر خێرا جێبەجێكردنی كارەكانی لێژنەی باڵای چاكسازیی كردوو دوای لێكردن لەماوەی 45 رۆژدا دەست بەپێداچوونەوەو چاكسازیی لە هەژماركردنەوەی خزمەت و پێداچوونەوە بە دەرماڵە و دۆسێی فەرمانبەران و رێكخستنەوەیان بكرێت
راشیدهگهیهنن ، كه هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە وەزیری كارەبا گوێبستی پێشنیارو بۆچوونەكانی بەڕێوەبەرانی گشتییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بوو، كە بەشەكانی كارگێڕی و ژمێریاری و وردبینی و یاسایان لەگەڵدا بوو.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.