Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:20

کار لەسەر پەرەپێدانی زیاتر لە 100 ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێت

تەندروستی جیهانی: لەئێستادا چوار جۆری جیاوازی چارەسەر تاقیدەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

د.ئەحمەد بن سالم بەرێوبەری هەرێمایەتی لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەقاهیرە ڕایگەیاند: 134 رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین و دواتر لەو ماوەیەدا ئەو ڤایرۆسە بەسەرتاسەری جیهان بڵاوبۆتەوە و تووشی زیاتر لە چوار ملیۆن كەس بووە.

روونیكردەوە: بیست و دوو هەزار كارمەندی تیمە تەندروستیەكان لە 52 وڵاتی جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و رێژەی لە 90%ی ئەو تووشبووبانە لەناو دامەزراوە تەندروستیەكان و لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەركردایەتی تاقیكردنەوەی چارەسەری كۆرۆنا دەكات و لەئێستادا چوار جۆری جیاوازی چارەسەر تاقیدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەكرد لەئێستادا كاردەكرێت لەسەر پەرەپێدانی زیاتر لە 100 ڤاكسینی چاوەڕوانكراوی كۆرۆنا كە هەشتیان دەستكراوە بەتاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ، بەڵام تائێستا هیچیان ئامادەنین.

ئا: كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.