Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:21

به‌بریاری سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیرکراوه‌کان ئازاد کران

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی: هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە
کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق: هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.

بەمەش ئەو داوایەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە داوای کردبوو سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن، جێبەجێ کرا.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، عەبدولسەتار بەیرەقدار رایگەیاند، بەپێی دوایین داتاکان کە لەلایەن سەرجەم داداگانەوە بۆ ئەنجوومەنی باڵا بەرزکراونەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.

عەبدولسەتار بەیرەقدار لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "بەپێی ئەوەی لە دەستووردا، خۆپیشاندان وەک مافێکی رەوای هاووڵاتییان چەسپاوە، بۆیە سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادکراون".

لە راگەیەندراوەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ژمارەی خۆپشاندەرە ئازادکراوەکان نەدراوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاندبوو کە وەک وەڵامێک بۆ داواکەی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی، داوای لە سەرجەم دادگاکان کردووە، خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کرد کە سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.