مەحمود محەمەدگوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ڕاگهیهندراوێكدا دەنگۆی بابەتێکی ماڵپەڕی خەندان، سەبارەت بە کاندیدبوونی ھەڤاڵ (دڵشاد بارزانی) بۆ پۆستێک لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ رەتدەکاتەوە و، ئەمە دەقی راگەیهندراوەکەیە:
سەبارەت بە پشک و بەرکەوتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، کە ماڵپەڕی خەندان، لە ھەواڵێکدا لە رێکەوتی دوازدهی پێنجی دووههزار و بیست بڵاویکردووەتەوە، گوایە لە سەرچاوەیەکی پارتییەوە زانیویانە بەرێز (دڵشاد بارزانی) کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ. ئێمە ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە بەھیچ شێوەیەک راستی تێدانییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە پێویستە دەزگاکانی مێدیا پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن. مەحمود محەمەد گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان سێزدهی پێنجی دووههزار و بیست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.