بۆ جارێكی دیكه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گوندێكی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان بۆردومان كرد و له ئه‌نجام زیانێی زۆری مادی به‌ر خانووی هاووڵاتیانی گونده‌كه كه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئامێدی رایگه‌یاند: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری گوندی كێسته له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد.
به پێی زانیاری په‌یامنیری كوردستان تیڤی له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردومانه 10 خانووی هاوڵاتیانی گونده‌كه زیانیان به‌ركه‌وت و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاو بووه هۆی بڵاو بوونه‌وی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بۆ دانیشتوانی گونده‌كه.
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، سوپای توركیا ناوه‌ناوه ناوچه سنوورییه‌كان تۆپباران و بۆردومان ده‌كات، به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له زۆربه‌ی ئه‌و گوند و ئاواییانه‌ی ناوچه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.