گوته‌بێژی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: هەرچی داهاتمان لەبەردەستدا بێت، بۆ دابەشكردنی مووچە، هەوڵدەدەین پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانە هەوڵدەدەین پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئه‌مرۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی و رێکارەکانیش بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرژەوەندی گشتییه‌كان گفتوگۆكران.
گوته‌بێژی حکومەت گوتی: له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: یه‌ك له‌و بابه‌تانه لامه‌ركه‌زیتی ئیداری بوو وه له سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌ی راگه‌یاندووه وه برواشی به شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه بۆ خواره‌وه ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێكه، به‌ڵێنمان داوه به خه‌ڵك وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها بۆ پارێزگایه‌ك نییه بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، برواشمان به لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری هه‌یه هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته موزایه‌ده نه‌كات، چونكه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌ر سێ حزبی سه‌ره‌كی كوردستانن، پارتی، یه‌كێتی و گۆران، له جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌م سێ حزبه‌یه.
گوتیشی: له ساڵی 2020وه حكوومه‌تی هه‌رێم سێ مووچه‌ی دابه‌شكردووه.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جوتیار عادل گوتی" ده‌ستوور ده‌كه‌ینه بنچینه بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانمان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ین به رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی، گفتوگۆكانیشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت، ئاستی داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێم بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە و حکومەتی هەرێم هەموو ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، بۆ موچە تەرخانی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.