Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:26

دەست بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر و پارەی ساختەدا گیرا

لە سنووری حاجی ئۆمەران
کوردستان TV
#7
100%


لەسنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەلایەن کارمەندانی ئاساییشی کۆمەڵگاوە دەستگیرا بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر و کۆمەڵێک حەبی بێهۆشکەر و دراوی ساختە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕۆژی 11_5_2020 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگای حاجی ئومەران سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سۆران لە چاڵاكیەكی كەموێنەدا بە پێدانی زانیاری لە لایەن هاووڵاتییەك توانی دەست بگرێت بە سەر بڕی (2) كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك و بری (700) دەنكە حەبی قەدەغەكراوی (B2 ) و (500) دەنكە حەبی قەدەغەكراوی (میتادون ) و برێكی زۆری دراوی ساختە لە جۆری دۆلای ئەمریكی و دیناری عێراقی.

گووتیشی: وێڕای دەستخۆشیمان لە بەرێوەبەری ئاسایشی كۆمەڵگا و ئەفسەر و سەرجەم كارمەندە ماندونەناسەكانی ئاسایش و هاووڵاتییان كە هەمیشە یارمەتیدەری هێزەكانی ئاسایش بوون، هاوکات هاووڵاتییانمان دڵنیا دەكەینەوە كە ئاساییش هەمیشە لە سەنگەری بەرگری بەردەوامە لە ئەركە پیرۆزەكەیان بۆ هەر كارێكی نەخوازراو كە بیەوێ ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدات.

هاوکات ئەو کەسانەی هەستابوون بەم کارە، بەنیازبوون ئەو دراوە ساختەیە و حەبە بێهۆشکەرەکان لەناو هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێ بکەن و بەپێی زانیارییەکان بکەرانی ئەم کارە نایاساییە ڕادەستی یاسا کراون بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.