Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:26

119 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سێ‌ كەسیش گیانیانلەدەستدا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عیراق، 119 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون .

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند : لە 24 كاتژمێری رابردوو 119 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تووشبووەکان.

بریتین لە 82 تووشبوو لە بەغدا، 32 لە بەسرە، 2 لە موسەننا، 2 لە نەینەوا و 1 تووشبوو لە دیالە.
 
بەپێی ئامارەكە، كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا ژمارەیان گەیشتووەتە سێ هەزارو 32 حاڵەت، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 115 حاڵەت بەرزبووەتەوەو لە بەرامبەردا هەزارو 966 كەس بەتەواوەتی چاكبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و 63 حاڵەتی چاكبوونەوەش هەبووە .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.