Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:28

وه‌زیرى بازرگانى: سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو خێزانانە دابینکراوە کە کەمدەرامەتن

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومەتى هەرێم رایگه‌یان: به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆردی به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستكرا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13 ی ئایاری 2020  له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومەتى هەرێم له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ رووبه‌رووبوونه‌وی ره‌وشی نه‌خوازراوی دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ مه‌ترسی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاسایش خۆراك، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆردی به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستكرا.

راشیگه‌یاند: بۆرده‌كه‌ بڕی نۆ ملیۆن و حه‌وسه‌د و چل و حه‌وت هه‌زار و دووسه‌د و چل دۆلار بۆ كڕینی خۆراك دابین ته‌رخان كرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو خێزانانە دابینکراوە کە کەمدەرامەتن، ئێستا سەبەتەی خۆراک بۆ 200 هەزار خێزان دابینکراوە.

لەبارەى شێوازى دابەشکردنى ئەو هاوکارییانەش وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانی راشیگه‌یاند:‌ له‌و ژماره‌یه‌، ٧٠ هه‌زار سه‌به‌ته‌ى خۆراكى بۆ هه‌ولێر، ٥٠ هه‌زار بۆسلێمانى، ٥٠ هه‌زار بۆ دهۆك، هه‌شت هه‌زار بۆ گه‌رمیان، ١٠ هه‌زار بۆ هەڵەبجە، ١٢ هه‌زار بۆ راپه‌ڕین.

هاوكات ساناو فەرەیدون، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لەئەنجومەنی وەزیران لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە بەخشینەكان حكومەت بڕیاریدابوو دوو بۆرد پێكبهێنێت یەكێكیان بۆردی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری، هەروەها بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی خۆراك بوو.

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لەئەنجومەنی وەزیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دیارە بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی خۆراك دوای وەرگرتنی خۆراك و دابەشكردنی ئەركەكەی كۆتایی پێدێت و ئەركەكەشی بریتی بوو لە چوار ئامانجی سەرەكی ئەویش كۆنتڕۆڵكردنی كۆگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت لەهەبوونی خۆراك كە بەردەوامیش داتاو زانیاریمان لابوو، لەهەمانكاتدا توانیمان نرخ كۆنتڕۆڵ بكەین لەبازاڕ لەڕێگای لیژنە لاوەكیەكان و ئاسانكاری كردنیش بۆ بازرگانان و دابەشكردنی ئەو خۆراكەشی كە لەبەغداوە دەهات وەك بەشە خۆراك.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.