Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:29

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: تەنها 11 تووشبووی کۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌کان ماون

له‌ 24 كاتژمێری رابروو هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێم تۆمارنەکراوە
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوی  ژمارە (٧٩) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ 24 كاتژمێری رابروو هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٥٨٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٧٨) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٤٢) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین


لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٣٧) هەولێر، (٥١١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەڵەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.


(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٦٤٥٢) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی


کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.