Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:23

گوتەبێژی پارتی رەتی دەکاتەوە باڵباڵێن لە نێو پارتیدا بوونی هەبێت

هەرگیز لە نێو خۆیدا تەحەمولی باڵ و گرووپی نەكردووە
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتی دەكاتەوە باڵباڵێن لە نێو پارتیدا بوونی هەبێت، بەو پێیەی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبەتمەندیی خۆی هەیە، هەرگیز ئەم حیزبە لە نێو خۆیدا تەحەمولی باڵ و گرووپی نەكردووە.

مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، هەندێ حیزب وادەزانن باڵباڵێن نەخۆشییە تا لە خۆیانەوە بیگوازنەوە بۆ پارتی.

هاوكات دامەزرێنەری بیرۆكەی لامەركەزییەتیش، بۆ پارتی دەگێڕێتەوە، نموونەش بەو رێككەوتنانەی نێوان پارتی و یەكێتی، پارتی و گۆڕان دێنێتەوە، كە لە یەكێك لە ماددەكاندا لەسەری رێككەوتوون.

لەسەر پێكهاتەكانیش ئاماژە بەوە دەدات، گەرچی لە رووی قەومی و ئایینییەوە جیاواز بن، بەڵام سەدان ساڵە بەیەکەوە دەژین و بە هەموو شێوەیەك پارتی كاری بۆ چەسپاندنی مافەكانیان كردووە و خۆیشیان ئەوە دەزانن، كە هەندێ لایەن كاریان بۆ ئەوە دەكرد، كورسییەكانیان لە پەرلەماندا كەم بكەنەوە و پارتی رێگری لەو هەوڵە كرد.

مەحموود محەمەد، رەتی دەكاتەوە باڵباڵێن لە نێو پارتیدا بوونی هەبێت، بەو پێیەی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبەتمەندیی خۆی هەیە، هەرگیز ئەم حیزبە لە نێو خۆیدا تەحەمولی باڵ و گرووپی نەكردووە، نموونەش بە گەڕانەوە بۆ مێژوو دێنێتەوە، ساڵانی پەنجاكان و شەستەكان و حەفتاكانیش، ئەوانەی لە نێو پارتیدا خۆیان وەكو گرووپ یان باڵ نیشان دەدا، نەیانتوانی لە هەناوی پارتیدا بمێننەوە و جیا بوونەوە، كە بوونە كێشەش بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، قسەیەكی خوا لێخۆش بێت مام جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەو جیابوونەوەیەیان لە پارتی دێنێتەوە، كە گوتوویەتی: "كارێكی باشمان نەكرد، كە لە جەنەڕاڵ بارزانی جیابووینەوە".

جەختیش لەوە دەكاتەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە نێوخۆیدا تۆكمەیە و مەرجەعییەت و رێبازێكی دیاریكراوی هەیە، ئەو لایەنانەی باسی گرووپ و دەستەگەریی نێو پارتی دەكەن، تەمەننا دەكەن پارتیش تووشی ئەو دەردەی خۆیان بێت، گرووپ و باڵ لە ناو پارتیدا نە بوونی هەیە و نە دروستیش دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.