سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌رزی نوێى یاسادانان كۆده‌بنه‌وه.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتوون بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی پەرلەمان.
گوتیشی بریارە سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و دانانی بەرنامەی کاری دانیشتن بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.