به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ناوی كارمه‌ندی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه پاره‌ی له‌هاوڵاتیان سه‌ندبوو.
شه‌وی ڕابردو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانییه‌وه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی ڕاده‌گرێت به‌چه‌قۆ هێرشده‌كاته سه‌ر شۆفێره‌كه‌و ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ڕفێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌گاته پۆلیسی سلێمانی له‌ماوه‌ی كه‌متر له 2 كاتژمێردا توانرا ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی بدۆزرێته‌وه‌و تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برینداره‌و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیركرد كه به‌ناوی كارمه‌ندی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی پاره‌ی له‌چه‌ند هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتبو.
تۆمه‌تبار (ئـ، خ ، ئـ ) له‌دایكبوی 1996 دانیشتوی كامپی ئاواره‌كانه له‌شاری سلێمانی‌و پێشتر كارمه‌ندی یه‌كێك له‌كۆمپانیا پاككه‌ره‌وه‌كان بووه‌و به‌ناوی شاره‌وانییه‌وه له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێك پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه به‌هیچ جۆرێك پاره به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه به‌ناوی كارمه‌ندی كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌وه به‌سه‌ر ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕێن‌و داوای پاره‌ی جه‌ژنانه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.