وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان ڕایگه‌یاند: پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، داوا له خه‌ڵكی سه‌رجه‌م ئایینه جیاوازه‌كانی جیهان و پیاوانی ئایینی ده‌كات كه‌وا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی مه‌ی نوێژ بۆ ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجام بده‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه داوا له خوای گه‌وره بكه‌ین مرۆڤایه‌تی له‌م په‌تا كوشنده‌یه ڕزگار بكات.
له به‌شێكی دیكه‌دا پاپای ڤاتیكان ڕایگه‌یاندووه: ئێمه هه‌موومان خوشك و برای یه‌كترین و بۆیه با پێكه‌وه له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه تا ڕزگارمان بكات و نه‌خۆشه‌كانمان چاك بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه هاوكاری هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هه‌رچه‌نده به‌هۆی په‌تاكه‌وه كه‌نیسه و مزگه‌وته‌كان له ئێستادا كراوه نین و داخراون به‌ڵام ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆتان نوێژه‌كانتان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.