Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:19

بۆ ئەوەی چاوەکانت تووشی هەڵاوسان نەبن

شیرنەمەنییەكان هۆكارن بۆ هەڵاوسانی چاو
کوردستان TV
100%

زۆر لە هاووڵاتییان رووبەڕووی هەڵاوسانی ژێر چاو دەبنەوە، ئەمەش تووشی قەلەقییان دەكات، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ نەهێشتنی هەڵاوسان، لێرە ئاماژە بە چەند دەرمانێكی سروشتی دەدەین كە رێگە لە هەڵاوسانی چاو دەگرێت. بەڵام بەر لەوە دەبێ بزانین ئەو خواردنانە چین كە دەبنە هۆی هەڵاوسانی چاو.
- خواردنی خواردەمەنییە قووەكان، بە هۆی ئەوەی ماددەی سۆدیۆمی تێدایە ئەمەش هۆكارە بۆ هەڵاوسانی ژێر چاو.
- خواردنی ئەو شتانەی كە هەستیاریت پێیانەوە هەیە، بۆ نموونە تەماتە بە هۆی ئەویە ماددەی سۆلانینی تێدایە تووشی هەڵاوسانی ژێر چاوت دەكات.
- ئەگەر هەستیار بێت بە خواردنی گەنم واباشترە سوود لە جۆ وەربگری.
- شیرنەمەنییەكان هۆكارن بۆ هەڵاوسانی چاو.
- خواردنی شەكر هەڵاوسانی چاو زیاد دەكات
- خواردنی بیبەری توند.
ئەو خواردنانەشی كە رێگری لە هەڵاوسانی چاو دەكەن بریتین لە:
- خواردنی كەرەوز جگە لەوەی هەڵاوسانی ژێر چاو ناهێلێت، هاوكارییەكی باشی گورچیلەش دەكات.
- كاران رێژەیەكی زۆری ریشاڵی تێدایە و پێكهاتەكەی هۆكارە بۆ نەهێشتنی هەڵاوسانی ژێر چاو.
- خواردنی ئەڤۆگادۆ سوودی هەیە بۆ جەستە بە گشتی و لە هەمانكاتیشدا بە هۆی ئەوەی ڤیتامین (K) زۆر تێدایە رێگری لە هەڵاوسانی ژێر چاو دەكات.
- دانانی قاشی خەیار لە سەر چاو هۆكارێكی سەرەكییە بۆ پشوودان بە چاو و نەهێشتنی رەشایەتی ژێر چاو و نەهێشتنی هەڵاوسانی ژێرچاو.

 ژێده‌ر: زاری كرمانجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.