به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگر له یه‌كێك له نانه‌واخانه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش سووتا و به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی به‌رزه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێی ڕاگه‌یاندی: له‌گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك ئاگر له نانه‌واخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س دوا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك و ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی به‌رزه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه و تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زاندراوه و نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی ته‌قینه‌وه بووه یان ئاگركه‌وتنه‌وه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.