به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕایی كردنی مامه‌له‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی ( تازه كردنه‌وه و گۆڕینی مولكیه‌ت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جار ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ده‌قی ئاگادارینامه‌كه:
ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێرانی به‌ڕێز ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له ڕۆژی 2020/5/17 كه ده‌كاته ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو " ڕایی كردنی مامه‌له‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی ( تازه كردنه‌وه و گۆڕینی مولكیه‌ت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جار ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه وه هاوڵاتیان ده‌توانن ڕۆژانه له كاتژمێر (9) به‌یانی تاوه‌كو (2) دوای نیوه‌ڕۆ سه‌ره‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان به مه‌رجێك پلیتی سه‌ردانیكردن له ڕێگای ئۆنلاین له وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن له‌م لینكه...
( https://www.hawlertp.com/ahtp/) كه كات و ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پابه‌ند بوونه به مڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له كاتی هاتنتان بۆ هاتوچۆی هه‌ولێر له به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.