Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:25

وەزیری ناوخۆ: هیشتا مەترسی کۆرۆنا ماوە

وەزیری ناوخۆ: توانیمان هەموو پێکەوە هەرێمی کوردستان بگەینینە کەنارێکی ئارام
کوردستان TV
100%

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیمان هەموو پێکەوە هەرێمی کوردستان بگەینینە کەنارێکی ئارام.

راشیگەیاند، ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەین رێکارەکان بەردەوام بن، بەڵام بەڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتیان، ناچار بووین رێکارەکان ئاسان بکەین.

دووپاتیکردەوە، مەترسی کۆرۆنا هێشتا لە هەرێمی کوردستان ماوە و جار بە جار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێشتا ڤایرۆسەکەی مایەی مەترسییە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆرۆنا لە هەرێم و لە دەرەوەی هەرێم وەکو یەک وایە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زوو دەستکرا بە رێکارەکان. ئەمەش لێکەوتەی خراپی ئابووری زۆری هەبووە و حکومەت یەکەم زەرەرمەند بووە.

راشیگەیاند، حکومەت زیانی ماددی هەڵبژارد، نەک زیانی گیانی، چونکە خۆی بە حکومەتی خەڵک دەزانێت.

روونیشیکردووە، کەس ناتوانێت سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا رابگەیەنێت، تەنها سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا دۆزینەوەی پێکوتەیە، بە پێچەوانە دەبێت هەموو خۆمان پبارێزین.

رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن هیچ گەشتێک لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.