Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:30

ئه‌مرۆش 111 که‌سى دیکه‌ له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 62 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 933 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی 111 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، هەروەها هیچ کەیسێکی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی پشکنینەکان تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 140 هەزار و 573 پشکنین، ئەو 111 تووشبووە نوێیەش بەپێی شارەکان بەمشێوەیەن:

بەغدا: 70 تووشبوو

بەسرە: 33 تووشبوو

میسان: 5 تووشبوو

نەینەوا: 1 تووشبوو

واست: 1 تووشبوو

سلێمانی: 1 تووشبوو

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 62 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە بەپێی شارەکان بەمشێوەیە:

بەغدا: 33 کەس

بەسرە: 14 کەس

موسەنا: 6 کەس

کەربەلا: 4 کەس

کەرکووک: 3 کەس

زیقار: 2 کەس

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە سێ هەزار و 143 کەس، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 28 کەسیان چاکبوونەتەوە و 115 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.