Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:30

پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کەسێک بە ناوی "هێرش تایەر" بڵاوکردەوە

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە
کوردستان TV
100%

نووسینگەی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کەسێک بە ناوی هێرش تایەر بڵاوکردەوە، كه سەرپێچی یاسایی و زیدەڕۆیی کردووە، لەگەڵ ئەوەش تۆمەتی بۆ پارێزگای هەولێر هەڵبەستووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە پێداگیریکردن لەسەر داگیر کردنی موڵک و ماڵی گشتی، لە لایەن پارێزگار ئاگادار کرایەوە کە دەدرێتە دادگاو دەبێ ملکەچی یاسا بێت و ئیتر عەنتەریات و یاسا شکێنی و پیسخۆری لە کەس قبوڵ ناکرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی شاری هەولێر کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە. پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری راسپارد بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوت هێرش تەیار لەم شوێنە رووبەری ٦٦٠٠٠ مەتر دوجای لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر رووبەری ١١١٩٠٠مەتر دووجا، تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی ٣٣٠ م و بە پانی ٤٠ مەتر، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی ٢٠٠ مەترو پانی ٢٥مەتر .

بۆیە لە لایەن پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگ کرا بۆ هەڵگرتنی ئەم زێدەرۆییانە، دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە پێداگیریکردن لەسەر داگیر کردنی موڵک و ماڵی گشتی، لە لایەن پارێزگار ئاگادار کرایەوە کە دەدرێتە دادگاو دەبێ ملکەچی یاسا بێت و ئیتر عەنتەریات و یاسا شکێنی و پیسخۆری لە کەس قبوڵ ناکرێت، هەڵساوە نووسینێکی بە زمانی تەشهیر و بوختان هۆنیتەوە و چەند پەیج و سایتێکی قین لە دڵ و دژە چاکسازیش بۆیان بڵاو کردۆتەوە.

دەبێ گەندەڵکاران بزانن، هەڵبەستنی بوختان و درۆ بە کەڵکیان نایەت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگرینە بەر. هەرچەندە زۆرینەی خەڵکی هەولێر پاشەڵ و پاشخانی پڕ لە پیسخۆری ئەمانە دەزانێت، بەڵام لە گەڵ ئەوەش بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.

تێبینی: هەموو دیکۆمێنت و بەڵگەنامەکانی گەندەڵیەکانیان و زێدەرۆییەکانیان دراونەتە دادگا.

 نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

 2020.5.14

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.