Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:31

ته‌ندروستى به‌غدا داواى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ده‌کات

تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە
کوردستان TV
100%

عەبدولغەنی ساعیدی بەڕێوەبەری تەندروستی ناوچەی رەسافەی بەغدا رایگەیاند" زیاتر لە مانگێكە هەڵمەتی پشكنینی مەیدانیی بۆ چاودێریكردنی كۆرۆنا ئەنجام دەدەین و تا ئێستا تەنها فەرمانگەی تەندروستی رەسافە 15 هەزار پشكنینی ئەنجام داوە، به‌لام ئاماره‌كان روو له‌ زیادبوون دان و پێویسته‌ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتۆچوو رابگه‌ینرێت.

ساعیدی راشیگەیاند" كەرەنتینكردنی ناوچەكان بێ سوودە و دەكرێت لە كاتێكدا پشتی پێ ببەسترێت كە پەتاكە لە ناوچەیەكی بچوكدا بڵاوبووبێتەوە، بەڵام ئێستا ڤایرۆسەكە لە زۆربەی ناوچەكاندا بڵاوبووەتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە جەختیشیكردەوە كە قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەی 14 رۆژ زۆر كاریگەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.

جێی ئاماژەیە چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و تەنها لەم دوو رۆژەشدا 92 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەشی رەسافە تۆمار كراوە، ئەوەش مەترسی شەپۆلێكی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتاكەی لای لایەنە تەندروستییەكانی عێراق دروست كردووە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.