Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:29

پێنج حاڵەتی ترى کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە پێنج حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان٤٣، ٢١، ١٩ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ ، دانیشتووی شاری سلێمانین، وە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیە .

وەزارەتی تەندروستی
١٤ ئایار ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.