فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى فیدراڵ 142 قوتابى لە وڵاتى قوبرس گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.
گەڕاندنەوەی قوتابییەکان لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەى پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیانە کە بەهۆی رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنا لە وڵاتانی دەرەوە، لەنێویاندا قوبرس، گیریانخواردبوو.
بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەو قوتابیانهى ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.