Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:25

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌ یه‌کێـتیى مامۆستایانى کوردستان ده‌کات

سه‌رۆكى هه‌رێم: هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ مافه‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی لە یادی دامه‌زراندنى یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مامۆستایان كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كیى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:-

له‌ یادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ یه‌كێـتیى مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى كورستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و له‌ خه‌بات و قوربانیدان و تێكۆشانیان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانین.

مامۆستایانى كوردستان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازادیشدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگانه‌، ڕۆڵێكى دیار و گه‌وره‌یان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاكى كوردستانیدا گێڕاوه‌ و ده‌گێڕن، له‌ ئاڵۆزترین و سه‌ختترین ڕۆژگاریشدا ده‌ستیان له‌ ئه‌رك و په‌یامى پیرۆزى په‌روه‌رده‌یى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و هه‌رگیز نه‌یانهێشتووه‌ ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه‌.

مامۆستایان كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كیى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ شایسته‌ى ژیان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ مافه‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌. سوپاسیان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونیان ده‌گوشم و پیرۆز و شكۆدار بێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان.‌

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

14/5/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.