حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوكارى هاووڵاتیانى خۆشەویست هه‌نگاوى پێویستی ناوە بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان، سەرەڕای ئەو زەرەرو زیانانەی حکومەت لە ڕووی دارای بەری کەوتووە.
سوپاس بۆ خودای گەورە، کە به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌ت و پابەندیی هاووڵاتیان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربەی ووڵاتانى تر، کوردستان کەمترین زیانی پێگەیشتووە.
وەک دیاریشە ئێستا زۆربەی بواره‌كانى ژیان ئاسایى بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینەوە ته‌ندروستییەکان تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه و کۆتایی پێ نەهاتووە .
هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له جێبەجێنه‌کردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئەگەری مه‌ترسى بڵاو بوونه‌وه و تووشبوون و زیانى گه‌وره هەیە، بۆیه پێویسته ئاگادارى هه‌موو هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست بكه‌ینەوە، كه پێویستە خۆیان به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنى رێنمایه‌كان سەبارەت مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لە کۆتاییدا سوپاسى زۆرمان پێشکەشی مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى و نوێژخوێنان دەکەین و داوایان لێ ده‌كه‌ین، كه به‌جدى به‌رپرسیاریه‌تى ئایینى و یاسایى له ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبەجێ بکەن.
لێژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا
14/5/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.