Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:42

تابلۆکەی نازم محمد عبداللەبە 6500 دۆلار فرۆشرا

تەواوى پارەکە رادەستى نازم عەبدوڵا کرا
کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنج شەممە ١٤-٥-٢٠٢٠ تابلۆکەی نازم عەبدوڵا کە لەلایەن هونەرمەندیکەوە کێشرابوو بە بڕی شەش هەزار و ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا، پێش 20 رۆژ محەممەد ئیسماعیل، هونەرمەندی شێوەکاری کوردی نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندا، تابلۆی نازم کێشاوەو بۆ فرۆشتن مەزادیکردوو .

شایانی باسه‌، تابلۆکە  هاوڵاتییەکى کوردی كه‌ دانیشتووى ئەمریکایە کڕدرا ، پاشان تەواوى پارەکە رادەستى نازم عەبدوڵا کرا. 

نازم عەوڵا کرێکارێکی شاری هەولێرە، رۆژانە لەناو بازاڕ بە عارەبانەکەی خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی خەڵکە، کەسێکی قسەخۆشە و لە سۆشیاڵمیدیا ڤیدیۆکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوونەتەوە.

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.