Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:28

هۆکارەکانى ناپاکی ھاوسەرگیری و چارەسەریی

دەرنەبڕینی ھەستی خۆشەویستی
کوردستان TV
100%

دوای پێکھێنانی پرۆسەی ھاوسەرگیری کێشە و ناکۆکی لە نێوان ھاوسەران دروست دەبێ درەنگ یا زوو ئاستی زۆریی و کەمی کێشەکان دەگەرێتەوە سەر ئاستی رۆشنبیری و باری دارایی (ژن و مێردە)، بەڵام ھاوسەران دوایی یٔەم بەربەست روو بەروو دەبنەوە لە پەیوندیه‌کانیان جا بە ھەر ھۆکارێک بی کە توانایی رووبەرووبونە و چارەسەریی گرفتەکان نییە دەست دەکەن بە دروست کردنی پەیوندییەکی نوێ، چ لەلای ئافرەتەکە بێ یاخوود پیاوەکە لەگەڵ کەسێکی تر تا بتوانێ ئەوەیی نەیتوانیوە لە ھاوسەرگیری بەدەستی بێنێ لەرێگای یٔەو پەیوندییە پڕده‌کاتەوە کە بەمه‌ش ئەوترێ (ناپاکی ھاوسەرگیری )
ھۆکارەکانی ناپاکی ھاوسەرگیری چین؟
به پێی ئەو توێژینەوانه‌ی لەلایان زانایانی زانکۆیی ماریلاند ئەنجام دراوە کە لەسەر گرنگترین ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆکارێک بۆ ناپاکی ھاوسەرگیری دەرکەوتووە :-
١-تورەیی و مامەلەی ناخۆش: کە وادەکا یەکی لەلایانەکان بە دوورکەوتنەوە لێ ھەستێکی باشتری بۆدروست بێ .
٢-دەرنەبڕینی ھەستی خۆشەویستی : بەھەرھۆکارێک بێ دەرنەبڕینی ھەستی خۆشەویستی دەبێتە ھۆی سارد بونەوە لێک ترازانی ھاوسەران .
٣- گرنگی نەدان بە یەکتر (اھمالکردن):کە ھۆکاریی سەرەکی بۆ ناپاکی ھاوسەران گرنگی نەدان بەیەکتر بەو شتانه‌ی دەبێتە ھۆیی دڵخۆشکردنیی و بەسەرنەبردنی کات لەگەڵ یەک.
٤- کێشە دارایی : زۆر جار بارودۆخی مادی خراپ رێی خۆشکەرە بۆ دروست بوونی ناپاکی ھاوسەرگیری کە بەرامبەر دەستکەوتنی برێک پارە پەیوندیی تر دروست دەکەن.
٥-یٔارەزویی سێکسی : پڕنەکردنەوەی ئارەزووە سێکسییەکان کە زۆربەی کات کێشە و ناکۆکی زۆر لێ دەکەوێتەوە لە نێوان ژن و مێردە دەبێتە پاڵنەری بەھێز بۆ ناپاکی ھاوسەرگیری .
٦-ھاوسەرگیری لە تەمەنی زوو: دروست کردنی ھاوسەریەتی لە تەمەنی ھەرزه‌کاریی کاریگەریی خراپ ئەبیٔ لەسەر پرۆسەکە کە وادەکا دوایی تەمەنی پێگەیشتن بێزار بن ھەوڵی دروست کردنی پەیوندیی نوێ بدەن .
چارەسەر:
بۆ ئەوەیی ژیانێکی گونجاو دوور لەکێشە بەرێ بکەی پێویستە ئامادەکاریی باشت ھەبێ بۆ ئەم پرۆسەیە کە ئەویش ھەبوونی سەرچاوەی باشی دارایی و گەیشتنە بە تەمەنی گونجاو تاکو لێک تێگەیشتون باش ھەبێ بتوانن قبوڵی بارودۆخە سەختاکان و بەربەست و گرفتەکان ببنەوە، پێشاندانی ھەست و سۆزیی خۆشەویستی کۆلەکەی دروست بوونی خێزانیی بەختەوەرە، پێویستیەکی یەکجار گرنگە، لەگەڵ ئەوه‌ش بتوانن گرینگی زیاتر بە ھەست و پێویستییەکانی یەکتر بدەن بۆ ئەوەی ھیچ بۆشاییەک لە نێوانیان دروست نەبێ تا ھەوڵ بدەن بە کەسی سێیەم پڕی بکەنەوە .
سزاکانی ناپاکی ھاوسەرگیری :
بەپێی یاسا سزادانی عێراقی ناپاکی ھاوسەرگیری بە بوونی پەیوەندیی نا شەرعی (مومارەسەکردنی سێکس )سزایی زیندانی کردنە، وە لە رێگایی مۆبایل، وە ناپاکی ھاوسەرگیری یاسا لایەنی بەرامبەر سەرپشک دەکات بە جیابونەوە(تەلاق).

ن / ئه‌سما ئه‌بووبه‌كر ، توێژه‌ری كۆمەڵایەتی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.