لاری واڵتەرز، ناسراو بە (لاری فڕیو) یان (لاری کورسی باخچە)، لە ساڵی 1949 لە شارى لۆس ئەنجلسى ويلايه‌تى کالیفۆرنیا لە دایک بووە، زۆر حەزی دەکرد لە هێزەکانی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ببێتە فڕۆکەوان، بەڵام کزى چاوەکانی رێگر بوو له گه‌يشتن بەو ئامانجەی، لەبری ئەوە بوو به شۆفێری بارهەڵگر و بەئاسووده‌يى لە سان پیدرۆ دەژیا، تا هەلی ئه‌وه‌ى بۆ رەخسا خەونی خۆى له فڕين بێنێتە دی.
لاری بەهاوکاری هاوڕێيه‌كى، 45 باڵۆنی پڕ لە گازى هیلیۆم كرد و بە کورسییەکی ئەلەمنیۆمى بەسته‌وە.
لە 2ی تەمووزی ساڵی 1982، چه‌ند سه‌نده‌ویچێك و شووشەیەک سۆدا و کامێرايه‌ك و ئامێرێکی بێتەلی CB و دەمانچەیەکى بۆ گەشتەکەى ئاماده كرد، ئەو به‌نياز بوو بۆ بیابانەکانی مۆهاڤی بفڕێت و دەمانچەکە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژمارەی باڵۆنەکان به‌كاربێنيت له‌كاتى پێويستدا تا بەسەلامەتی له‌سه‌ر زەوی بنیشێتەوە.
بەڵام ئاراسته و خێرايى با به‌ئارەزووی باڵۆنەکان نەبوون، بەڵکو باڵۆنه‌كان زۆر بەرزتر بوونه‌وه لەوەی پلانی بۆ داندرابوو، تا گەیشتنە بەرزی 5 هەزار مەتر و، ئاراسته‌ى با بەرەو بواری ئاسمانیی فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلسی نێودەوڵەتی برد، لاری تووشى بارودۆخێکی ناله‌بار هات، بۆیە بەخێرایی ئامێرە بێتەلەکەی بۆ پەیوەندیکردن بە ناوەندی چاودێریکردنی جموجووڵی ئاسمانیی بەکارهێنا و ئاگاداری کردنەوە کە ئەو لە ئاسمانە، دوو فڕۆکەوانی بازرگانيش له ئاسمان (لاری)يان به‌دى كرد و چاودێرانی جموجووڵی ئاسمانیی و ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵییان لێ ئاگادار کردەوە.
لاری، ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو ئەگەر باڵۆنەکان بتەقێنێتەوە هاوسەنگی خۆی لەدەست بدات و لەسەر کورسییەکەی بكه‌وێته خواره‌وه، لەگەڵ ئەوەشدا دوای 45 خولەک له فڕين، وێراى هەندێک لە باڵۆنەکان بتەقێنێتەوە و بە هێواشی و دوای 90 خولەک مانەوە لە ئاسمان بەسەلامەتی بگاته‌وه سەر زەوی.
کاتێک لاری بە هێواشی نیشتەوە، باڵۆنەکانی لە هێڵەکانی کارەبای لۆنگ بیچ ئاڵان و بووە هۆی پچڕانى تەزووی کارەبای ناوچەکه بۆ ماوەی 20 خولەک، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لەلایەن دەسەڵاتدارانی لۆنگ بیچ بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرا، دواتر بە تۆمه‌تى پێشێلکردنی رێنماييه‌كانى فڕۆکەوانیی فیدراڵی بە بڕی 4 هەزار دۆلار سزا درا، پاشان سزاکەی كه‌م كرايه‌وه بۆ 1500 دۆلار.
لاری ناوبانگی له ئه‌مريكا پەیدا کرد و جارێک لەبارەی گەشتە سەیرەکەی به رۆژنامەکانى ئه‌و وڵاته‌ى گوت: "پێویست بوو ئەم کارە بكه‌م، ئەمە خەونێک بوو بۆماوەی 20 ساڵ بەرده‌وام له‌مێشكمدا بوو، ئەگەر به‌ديم نه‌هێنابووايه، ئەوا ده‌بووايه كۆتاييم لە شێتخانە بێت".
لاری واڵتەرز، خەڵاتى داروینى بۆ گەمژەیی پێ به‌خشرا و، لە ساڵی 1982 خەڵاتی پلەی یەکەمی یانەی گەمژه‌كانى لە داڵاس وەرگرت.
لاری کورسییە بە ناوبانگەکەی دایە منداڵێكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى بە ناوی (جێری)، ئه‌ويش پارێزگارى له كورسييه‌كه كرد و ساڵى 2014 به شێوه‌يه‌كى كاتى پێشكه‌ش به (مۆزه‌خانه‌ى سان دیێگۆ بۆ فڕۆکەوانیی و بۆشاييگه‌رى)ى كرد تا له‌و مۆزه‌خانه‌يه نمايش بكرێ.
جێی باسە، لاری واڵتەرز لە ساڵی 1993 خۆی کوشت، بەڵام سەرکێشییەکەی تا ئێستاش باس دەکرێ و هێشتا كه‌سانێك هه‌ن شوێن پێى هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و گه‌شته ئه‌فسانه‌ييه‌ى وه‌رزشێكى مه‌ترسيدارى هێناوه‌ته كايه‌وه ئه‌ويش وه‌رزشى فڕينه به باڵۆن.
ژێده‌ر : Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.